لە ئیتالیا کارمەندانی تەندروزستی دەرمانەکانی رژێمی داگیرکەر بایکۆت دەکەن

لە وڵاتی ئیتالیا پزیکشەکان و کارمەندانی تەندروستی بۆ ئیدانەکردنی گەماڕۆی سەر غەززە و سیاسەتی برسێتی رژێمی داگیرکەر بڕیاریان دا دەرمانەکانی دروستکراوی رژێمی داگیرکەر بایکۆت بکەن.
لە وڵاتی ئیتالیا پزیشکەکان بۆ ئیدانەکردنی گەماڕۆی سەر غەززە و سیاسەتی برسێتی رژێمی داگیرکەر هەنگاوێکی گرنگیان هاوێشت. پزیشکەکان و کارمەندانی تەندروستی بڕیاریان دا کە دەرمانەکانی کە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دروستکراون بایکۆت بکەن.
کارمەندانی تەندروستی جەختیان لەوە کرد کە بایکۆت تەنها بڕیارێکی پزیشکی نییە هەروەها هەڵوێستێکی مرۆڤانەیە و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر بە سەر غەززە سەپاندووە دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٢ هەزار و ٦٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٧ هەزار و ٦٧٣ کەس.
لە پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٨ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٨١ کەس کە ١١٤یان منداڵن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە ٢١ فەلەستینی شەهید بوون کە ٦یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.